لەسەر راسپاردەی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک کارەکانی
نوێکردنەوەی کارگەی چیمەنتۆی لەیلان کۆتاییهات کە لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای بیانییەوە
بە تێچووی نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار نوێکراوەتەوە.
پێشتركارگەی چیمەنتۆی لەیلان دوكەڵێكی زۆری بە ئاسمانی ناوچەكەدا
بڵاودەكردەوە و بوبووە جێی نیگەرانی هاوڵاتیان و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، ئێستا گرفتی
دوکەڵی کارگەکە چارەسەركراوە و فلتەری بۆ دانراوە، فەرمانگەی ژینگەی کەرکوکیش پشکنینەکانی خۆیان
ئەنجامداوە و رایانگەیاندوە، ئێستا کارکردنی ڕۆژانەی کارگەکە بە پێی ستانداردە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP