رەفعەت عەبدوڵا رۆڵی هەڤاڵانی دێرینی كۆمەڵەی خوێندكاران به‌رزده‌نرخێنێت

کوردستان
15:49 - 2025-01-28


ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 28یی كانونی دووه‌می 2025 رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ ژمارەیەك لەكادران و هەڤاڵانی دێرینی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كۆبۆوە.

 لە كۆبونەوەكەدا رەفعەت عەبدوڵا ئاماژەی دا بەوەی كۆمەڵەی خوێندكاران لە رێگەی خەباتی رێكخراوەییەوە توانیویانە ببنە كۆڵەكەیەكی نەپساوەی تێكۆشان لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قۆناغ بەقۆناغیش ئەو ڕۆڵەیان زیاتر گەشەی کردووە.

رەفعەت عەبدوڵا ستایشی تێكۆشانی چەندین ساڵەی كادرە دێرینەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كرد كە ماندونەناسانە بە پێشنیارو رەخنەكانیان تین و جۆشی زیاتر بە خەباتی نەپساوەی یەكێتی دراوە، بۆ خەباتی ئیمڕۆ و ئایندەش دەتوانرێت وپێویست دەكات ڕای ئێوە و هەڤاڵەكانی ترتان بەهەند وەربگیرێت تاوەكو هەموان پێكەوە یەكێتیەكەمان زیاتر  نوێ بكەینەوە لە پێناوی  پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر و باشتر بۆ گەل و وڵاتەكەمان.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە ستران عەبدوڵلا لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسیی ئامادەی بوو، هەڤاڵانی دێرین وێرای پێزانیان بۆ هەڵسەنگاندنی رەفعەت عەبدوڵلا روانگە و رەخنەکانی خۆیان بۆ کاراکردنی کاری رێکخراوەیی و حزبی خستەڕو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP