له قه‌زای خانه‌قین ته‌رمی گه‌نجێك له نزیك روباری ئه‌ڵوه‌ند دۆزرایه‌وه‌و پۆلیس لێكۆَلێنه‌وه له هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 4ی شوباتی 2025 هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی گه‌نجێكیان له نزیك روباری ئه‌ڵوه‌ند دۆزییه‌وه كه 4 رۆژ له‌مه‌به‌ر دیارنه‌ماوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كه‌ناڵی كه‌ركوكی راگه‌یاند:" ئه‌و گه‌نجه ناوی (وه‌هاب یوسف)ه‌و له‌دایكبووی ساڵی 1991 ه‌و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئیمام عه‌باسی خانه‌قینه."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردووه:" هۆكاری كوشتنی ئه‌و گه‌نجه، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی بووه، به‌ڵام تائیستا کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە، پۆلیسش لیکۆلینەوەی له كه‌یسه‌كه ده‌ستپێكردووه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP