پادشا بووە 40 ساڵ و هێشتا وەک لاوەکەى مەدریدە

وەرزش
13:42 - 2025-02-05

پادشا بووە 40 ساڵ و هێشتا وەک لاوەکەى مەدریدە
ئاکۆ بیبانى

کریستیانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى و هێرشبەرى یانەى نەسرى سعودى ئەمرۆ تەمەنى بووە 40 ساڵ و یەکێکە لە دیارترین یاریزانەکانى جیهان کە تاکو ئێستا بەردەوامە لە یاریکردن و نوسینەوەى شانازى ، ریکۆردە مێژوییەکان یەک یەک بەدوای رۆناڵدۆ کەوتون و بە شێکى زۆر لە ریکۆردە مێژوویەکانى جیهان بەناوى دۆنى پورتوگالییەوەیە .
کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى لە ساڵى 2002 ەوە ژیانى پیشەگەرى دەستیپێکردوە ، ئەو کاتەى لە ریزەکانى سپۆرتیگ لیشبۆنە یارى دەکرد ، پاشان رووی کردە ریزەکانى یانەى مانچێستەر یونایتد و بوو بەیەکێک لە درەوشاوەترین ئەستێرەکانى تۆپى پێ .
وەچەر خانە گەورەکە ، داهێنانە ناوازەکان ، رۆژە لەبیرنەکراوەکان ، ساتە تایبەتەکان ، بردنەوەى نازناوەکان ، گۆڵە نایابەکان ،  هەموو ئەمانە لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە ساڵى 2009 لە ئاهەنگێکى بێ وێنەدا کە 80 هەزار هاندەر لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەبوون روویدا و دۆن بوو بە جەنگاوەرى قەڵا سپییەکە .
لە ژیانى پیشەگەرى خۆیدا جگە لە نازناوى جامى جیهانى ، هیچ نازناوێک بوونى نیە رۆناڵدۆ پەى پێ نەبردبێت!  هیچ دەسکەوتێک نیە  کریس نەیچنیبێتەوە ، هیچ خەڵاێک نیە دۆن وێنەى پێوە نەگربێت ، ستەیجى هیچ ئیفینتێک نیە کوڕەکەى مادێرا نەیرازانبێتەوە .
دۆن پێنج نازناوى چامپیۆنزلیگى لەگەڵ یانەکانى ( مانچێستەر و ریاڵ مەدرید ) بەدەستهێناوە ، یۆرۆ و نەیشینسلیگى لەگەڵ وڵاتەکەى بردۆتەوە ، 16 نازناوى لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەستەبەرکردوە ، لەسەر ئاستى تاکە کەسى خاوەنى چەندین دەسکەوتى مەزنە چەشنى :
بردنەوەى 5 بالۆن دۆرۆ و  دوو جاریش لەلایەن ( فیفاوە) وەک باشترین دیاریکراوە ، گۆڵکارى مێژووى ریاڵ مەدرید و گۆڵکارى یەکەمى چامپیۆنزلیگ و گۆڵکارى هەڵبژاردەکانى جیهان ، لە ئێستاشدا خاوەنى 923 گۆڵە و نزیک بۆتەوە لەوەى ژمارەى گۆڵەکانى بەرزبکاتەوە بۆ 1000 گۆڵ.
کرییستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵى 2018 ڕوویکردە ریزەکانى یانەى یۆڤینتۆس دواتر گەڕایەوە بۆ ریزەکانى مانچێستەر یونایتد ، پاشان شەیتانەکانى جیهێشت و بوە پێشەنگ بۆ یاریزانانى ئەوروپا بۆ ئەوەى بەشدارى پرۆژەیەکى گەورەى سعودى بکەن و پەیوەندى بکەن بە خولى رۆشنى سعودییەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP