وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌میانی پێشوازیکردنی لە ریچارد مارلز، وەزیری بەرگریی ئوسترالیا، سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له رۆژئاوای كوردستان، به‌بێ هیچ وه‌ڵامێكی روون و راشكاوانه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند:" ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ستن به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌دات."
پیت هێگسەس وەزیری بەرگریی ئەمریکا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له رۆژاڤای كوردستان، ڕایگه‌یاند:" ئه‌و پرسانه‌ی كه تایبەتن بە رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن سەرۆکی ئەمریکاوە بڕیاریان له‌باره‌وه دەدرێت بە لەبەرچاوگرتنی هەمو بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانیان."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه: "ئەوان پلان بۆ هەمو ئەگەرەکان دادەنێن و لە کۆتاییدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، ئەگەر بڕیار بدەن رایبگەیه‌نن ئه‌وا پێویسته بزانن کە نیازەکانیان لە ماوەی کورت، مامناوەند و درێژ مەودا چی ده‌كه‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد كه:"دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتگیری لە ڕێککەوتنی ژێردەریایی ئەتۆمیی ئۆکوس دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی ئوسترالیا ڕۆژی هەینی یەکەمین بڕه پاره‌ی به‌خشی كه 500 ملیۆن دۆلاره بەپێی ڕێککەوتنی بەرگریی".
ئۆکوس (AUKUS) لە ساڵی 2021 دامه‌زراوه، ئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانییە هاوبەشەکانە سەبارەت بە گەشەسەندنی هێزی چین و بە شێوەیەک داڕێژراوە کە ڕێگە بە ئوسترالیا بدات ژێردەریایی هێرشبەری بەهێزی ئەتۆمی و چەکی پێشکەوتوی دیکەی وەک موشەکی هایپەرسۆنیک بەدەستبهێنێت.
پێشتر فه‌رهاد شامی وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاندبو كه:" هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاڤا به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP