روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكرد،
ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی ئەمریکا بە هێلیکۆپتەری سەربازیی سەردانی بنکەکانی
هاوپەیمانانیان لە رەققەو حەسەکە کردووە، هاوكات هاوكاری لۆجستی لە هەرێمی
کوردستانەوە بۆ حەسەکە گواستراوەتەوە.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ له راگهیاندراوێكدا
ئاماژهی بۆئهوهكردووه:" جموجوڵەکانی هاوپەیمانان لە رۆژئاڤا زیادیکردووە
و ئەمریکاش بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکە تۆکمەتر دهكات"
ئاشكراشیكردووه:" 17 بارهەڵگری داپۆشراو
کە کەرەستەی سەربازیی و لۆجستی باركردووه لەگەڵ تانکەری سوتەمەنی لە دەروازەی وەلیدەوە
گەیشتوونەتە رۆژئاڤا و چوونەتە بنکەكانی هاوپەیمانان لە پارێزگای حەسەکە."
ئهمه لهكاتێكدا
فەرهاد شامی، گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاندبو:" بەرپرسانی سەربازیی
لە ئەمریکاوە دەگەنە سوریا و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان لەو
وڵاتە گفتوگۆ لەبارەی شێوازی کاری داهاتوویان دەکەن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP