یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دووهه‌مین دیداری خۆی ئه‌نجامده‌دات و بڕ‌یاره كاروانی ئه‌م دیداره له موسڵه‌وه رۆژی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥ بكه‌وێته‌رێ و دواتر بازنه و ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم و عیراق بگرێته‌وه .
به نوێنه‌رایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری دیدارەکە، د.یوسف گۆران، ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یەکی له‌مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی گشتی لیژنه‌ی باڵای دیداری یه‌كێتی كرد.
كۆبوونه‌وه‌کە تایبه‌ت بوو به ته‌وه‌ره‌كانی دیداری دووه‌م و ده‌ستپێكی دیداره‌كه‌و بڕ‌یاردرا كاروانی دیدار له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستپێبكات و پاشان هه‌رێم و شوێنه‌كانی تری مه‌یدانی خه‌باتی یه‌كێتی بگرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م، دیداری یه‌كێتی چالاكییه‌كی ره‌سمیی ده‌ورییه‌و به‌شێكه له وێستگه‌كانی خه‌باتی فراوانی هه‌ڤاڵانه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، یه‌كه‌م دیداری یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی له به‌رواری ١٢-٣-٢٠٢٢ ده‌ستپێكرد و له ٣١-٥-٢٠٢٢ كۆتایی به‌كاره‌كانی هێناو سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی له‌بواره جیاجیاكاندا داڕ‌شت و بووه بنه‌مایه‌ك بۆ سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP