سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا کە بەسەرپەرشتی سەرۆک بافڵ بەڕێوەچوو چەند پرس و تەوەرێکی گرنگی رێکخراوەیی و جێیبایەخی کاری سیاسی و هەروەها بابەتە چارەنوسسازەکانی هەرێم و عیراق و ناوچەکە تاوتوێکراون . بەتایبەت پرسەکانی ، سەفەرەکەی سەرۆک بافڵ بۆ دەرەوە ، ئەنجامی کارەکانی ئەو لیژنە تەکنیکییەی یەکێتی کە پێکهێندرابوو بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی کاربکات بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێم و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و ئامادەکردنی رەشنووسێک بۆ تەعریفکردنی دەسەڵاتەکان و شێوازی کارکردن لەسەر بنەمای شەراکەتی حەقیقی و هابەشێتی و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان کە پێشتر هەبووە ، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ژیانی خەڵکی کوردستانەوە .
وتەبێژی یەكێتی ئاشکراشیکرد لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەسەرپەرشتی سەرۆک بافڵ کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردنی زیاتر لە ئەو پرسە گرنگانەی کە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی باس کران لەوێش وتوێژی وردتریان لەسەر دەکرێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP