دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند، کەرتی غەززە دەکڕێت و
بەشێکیشی دەداتە وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆئەوەی بونیادی بنێن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا
رایگەیاند، پابەندم بە کڕین و خاوەندارێتی غەززە، رەنگە بەشێک لەو کەرتە بدەمە
وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆئەوەی بونیادی بنێن، چونکە دەمەوێت بیکەمە شوێنی باش
بۆ گەشەپێدانی داهاتوو.
وتیشی: گرنگ بە فەڵەستینییەکان دەدەم و دەمەوێت
دڵنیابمەوە کە ناکوژرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێگە بە پەنابەرە
فەڵەستینییەکان دەدەم بێنە ناو خاکی ئەمەریکا، چونکە پێم وانییە، خەڵک بگەڕێنەوە
بۆ غەززە، چونکە کێشەی زۆری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردوە، ناشمانەوێت دوای
ئاوەدانکردنەوەی، بزوتنەوەی حەمماس لە غەززە بمێنێتەوە، چونکە ئەمەریکا دەبێتە
خاوەنی غەززە و زۆر بە وردی و بە هێواشی ئاوەدانی دەکەینەوە، وڵاتانی دەوەڵەمەندی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەشدار دەبن لە ئاوەدانکردنەوەی و شوێنی باش بۆ
فەڵەستینییەکان دروستدەکەن بۆئەوەی بە ئاشتی بژین.
لەکاردانەوەی قسەکانی ترەمپ، عەزاب ئەلریشق
بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی حەمماس، رایگەیاند، غەززە موڵکێک نییە بتوانرێت بكڕدرێت
و بفرۆشرێت، مامەڵەکردن بە عەقڵیەتی بازرگانێکی خانوبەرە رێچکەی شکستە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP