سەرۆككۆمار: نەجەف پایتەختی زانست و ئەدەب و شاری زانایانە

عێراق
16:54 - 2025-02-12


د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق، رۆژی چوار شەممە 12ی شوباتی 2025 پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوكی نەجەفی بەئامادەبوونی پارێزگاری نەجەف، ئەندازیار یوسف كەناوی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا دكتۆر حوسێن عیساوی و ژمارەیەك لەلێپرسراوان كردەوە.
 
 سەرۆككۆمار لەوتەیەكدا كە لەكردنەوەی ڕێوڕەسمەكەدا پێشكەشی كرد، جەختی لەوە كردەوە كە شاری نەجەف پایتەختی زانست و ئەدەب و شاری زانایانە و لەسەر خاكەكەی ناوەندێكی زانستی دامەزراوە كە تەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵە و خوێندنگەكانی زانایانی گەورە  و نووسەرانی پێگەیاندوە و ئاماژەی بەوەشدا كەئەنجامدانی ئەم بۆنەیە لەسەر خاكی نەجەف مانایەكی تایبەتی هەیە. 

دەقی وتارەكەی سەرۆككۆماری عیراق:

به ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

خوشكان و برایان

 سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت 

ئەمڕۆ لەشاری پیرۆزی نەجەف، شاری زانست و زانایان كۆدەبینەوە، بۆ بەشداریكردن لەچالاكییەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوكی نەجەف لە  چوارەهەمین چالاكیەكانیدا، ئەم پێشانگایە لەخولەكانی پێشوویدا بەشدارییەكی جەماوەری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، و شەرەفی ئەوەمان هەبوو كە سپۆنسەری چالاكیەكانی بكەین، و بەپەرۆشین لەم خولەیشدا سپۆنسەری بكەین، بەهۆی كاریگەرییە مرۆیی و كلتوورییەكانی لەسەر كۆمەڵگە.

 شاری نەجەف پایتەختی زانستی و ئەدەبی و شاری زانایانە لەسەر خاكەكەی ئەو ناوەندە ئایینیە هاتەكایەوە كەتەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵە، و خوێندنگەكانی گەورە زانایان و نووسەرانی پێگەیاندوە، لەم ڕوانگەیەوە پێمان وایە كەئەنجامدانی ئەم چالاكیە لەسەر خاكی نەجەف مانایەكی تایبەتی هەیە.

ڕژێمی پێشوو سەرنجی خستبوە سەر نەجەف، نەك بۆ چاودێری بەڵكو وەك دوژمنایەتیكردن و زۆریش هەوڵیدا بڵێسەی زانستی نەجەف بكوژێنێتەوە، لەڕێگای بەئامانجگرتنی زانایان و نووسەران و تەنانەت خوێنەرانی شاركە، بەڵام ئەم ئامانجگرتنە هاندەرێك بوو بۆ خەڵكی نەجەف بۆ ئەوەی ڕوو لە خوێندنەوە و نووسین بكەن، لەبەر ئەوەیە كەنەجەف هەر وەك چۆن هەموو عێراق بەملكەچ نەكردن مانەوە .

 سوپاسی بەرپرسیارانی ئەم چالاكییە زانستییە نوێبووەوە  دەكەین و هیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەكیش دەخوازین كەشوێنپێی پێشینەكانیان لە هەڵگرتنی ئاڵای خوێندنەوە و ڕۆشنبیری و داهێناندا گرتوەتەبەر.

سڵاوی خوداتان لێ بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP