ڕۆژی ١٦ی ٢ی ٢٠٢٥ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەڕێز پ. د. ئومێد رەفیق، سەرۆکی زانکۆی جیهان - سلێمانی واژۆ کرد.
لە یاداشتنامەکەدا هاتووە: "دامەزراندن و بەهێزکردنی هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی جیهان - سلێمانی لەبواری بەشداریکردن لە چالاکییەکان، هاوکاریی گەشەپێدان، ئاڵوگۆڕی زانیاری، ئەنجامدانی توێژینەوە و ئاشناکردنی زیرەکی دەستکرد دەبێت".
"ئەم لێکتێگەیشتنە ئەزموون و پڕکردنەوەی کەلێنەکان لەبوارە جیاوازەکاندا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران دەبێت". باڵیۆز د. محەمەد سابیر وای وت
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتیشی:"ئامانج لەم یاداشتە پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجییە لەنێوان هەردوو لایەندا و ئاسانکاری کردنە بۆ ڕێکخستنی میکانیزمی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن".
بەڕێز پ. د. ئومێد رەفیق باسی لەوەش کرد: "زانکۆی جیهان هەماهەنگ دەبێت لە پەرەپێدانی پرۆژە و چالاکییە هاوبەشەکان و کۆکردنەوەی سەرچاوەی پەیوەندیدار و دابینکردنی هێڵکارییەکی فراوانی بەرپرسیاریەتییەکان دەکات لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی".
بڕیارە ئەم لێکتێگەشتنە لە داهاتووەیەکی نزیکدا دەست بەجێبەجێکردنی بکرێت و ناوەڕۆکەکەیبخرێتە خزمەت خوێندکارانی زانکۆی جیهان – سلیمانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP