وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند: لەئێستادا ڕێژەی هەژاریی لە عَیراق لەداکشاندایەو بەڕێژەیەکی زۆر لەوڵاتەکەدا کەمی کردووە.
ئاشکراشیکردووە: ئێستا دۆخەکە زیاتر گۆڕاوەو هەژاریی حەوت پلە لە وڵاتەکە کەمیکردووە، بەجۆرێک لە 23%وە بۆ 16% کەمبووەتەوە.
وەزارەتەکە دەشڵێت: لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی بێکاری لە 16%وە بۆ 14% دابەزیوە، لەپلاندایە لەداهاتوودا زیاتر کار بۆ بنبڕکردنی هەژاری بکەین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP