سبەینێ ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لەسلێمانی دەکرێتەوە

کوردستان
18:51 - 2025-02-19

د.نەرمین مەعروف ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕاگەیاند : سبەینێ‌ ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی  لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە.

وتیشی: كردنەوەی ناوەندێكی ئاوا لە شاری سلێمانی ڕۆلێكی باشی دەبێت لە پێشخستنی كەرتی بانكی و دارایی لە هەرێمی كوردستان و  بە تایبەت سلێمانی.

هاوکات بڕیاریشە سبەینێ ، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بگاتە سلێمانی و بەشداری لە کردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی  بکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP