سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان
18:55 - 2025-02-19

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە دادوەر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان و لە میانی دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان دەزگای چاودێری فیدراڵی و هاوتاکانیان لە هەرێم کراو  بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی سامانی گشتی و چەسپاندنی بنەماکانی لێپرسینەوەو دەستپاکی و شەفافیەت لە دەزگاو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پاڵپشتیکردنی دەزگاکانی چاودێری تا توانای ئەوەیان هەبێت کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەرکەکانیان بەجێبگەیەنن، جەختیکردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەرکێکی لە پێشینەی نیشتمانییە کە پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە لە نێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.

لای خۆشیەوە دادوەر ئەحمەد ئەنوەر باسی لەو ڕێوشوێنانەدا کرد کە دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی گرتوویەتیەبەر، جەختیشیکردەوە لەسەر پابەندبوونی دەستە بۆ کارکردن بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگاکانی چاودێری فیدراڵی بۆ هێنانەدی ئامانجە نیشتمانییەکان لەم بوارەدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP