دادگا دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەر بەرپرسێکی ئیدارەی پێشووی کەرکوکدا سەپاند

کوردستان
19:50 - 2025-02-22

دەستەی دەستپاکی عێراق لەباری حوکم کردن لەسەر بەرێوەبەرێکی پێشوو لە دیوانی پارێزگای کەرکوک رونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: دادگای کەتنی کەرکوک بریاری زیندانی بەسەر (یەشار عەلی محەمەد بیرقدار) بەڕێوەبەری پێشوی بەشی پلاندانی و بەدواداچون لە دیوانی پارێزگای کەرکوک بەتۆمەتی خراپ بەکار هێنانی دەسەڵات و ئەرکە وەزیفییەکانی لە پێناوی سود گەیاندن بەکۆمەڵێک کەس لەسەر حیسابی دوڵەت دابوو، بۆیە بڕیار دراوە حوکمەکەی تەمیز بکرێتەوە، چونکە ئەو سزایە لەگەڵ ئەو کردەوەیە ناگونجێت کە تاوانبار ئەنجامیداوە چونکە لە بودجەی ناوچە رزگارکراوەکان، هەڵساوە بەدروستکردنی بنکەیەک بۆ پاسەوانانی یەکێک لە گومرگەکان، ئەویش بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت هەروەک ئەو بودجەیەی بەشێوەیەکی ناقانونی سەرفکردوە و چەند کۆمپانیایەک سودیان لەو کارە بینیوە، بۆیە دادگای تەمیز حوکمی دوو ساڵ و 6 مانگی زیندانی بەسەر تاوانباردا سەپاندوە، ئەویش بەپێی ماددەی 331 لەیاسای سزاکانی عێراقی هەروەک حکومی بەندکردنی بۆ ماوەی ساڵێک هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن داداگای کەرکوکەوە دەرکرابوو. ئەم حوکمەش بە شێوەی غیابی دراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە