ئەپیکۆر لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان
11:06 - 2025-02-23

کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان(ئەپیکۆر) لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند؛ ئامادەین لەرێی بەندەر عێراق- تورکیا هەناردەی نەوت دەستپێبکەینەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوشکراوە؛ کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکۆر ئامادەن لەرێی بەندەر عێراق-تورکیا هەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە، بەتایبەت دوای   رێککەوتن و پاڵپشتیکردن لەو گرێبەستە بازرگانی و ئابورییانەی کە هەبوون لەگەڵ ئەپیکور.

باسیانلەشکردووە؛ هەوڵدەدەین رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان بکرێت بە نوسراو کە تێیدا شەفافیەت هەبێت لە شێوازی پارەدان دوور لە دەستێوەردانی سیاسی.

کۆمپانیاکانی ئەپیکور لەگەڵ سەرجەم خاوەن پشکەکاندا کاردەکەن تا بریارێک بدرێت کە لەبەرژەوەندی هەردوولا بێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە؛ ئێمە هاوراین لەگەڵ لێدوانی سەرۆک وەزیرانی عیراق  کە باس لەوە دەکات خێراکردن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەرێی بەندەری جەیهانەوە ئابوری عێراق بەهێز دەکات و لە ئاست داخوازی هاوڵاتیانیشدا دەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە