بەڕیوەبەرایەتی خۆسەر نەوتی کێڵگەکانی دێرەزوور و حەکەسەکە رادەستی حکومەتی دیمەشق دەکاتەوەو بڕیار لەمەودوا رۆژانە پێنج هەزار بەرمیل رەوانە بکرێت.
میدیای رەسمی سووریا سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی لە کێڵگەکانی دێرەزوور و حەسەکە بۆ حکومەت لە رێگەی تانکەرەوە راگەیاند، لە کاتێکدا لە 8ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو لە رۆژی رووخانی دەسەڵاتی ئەسەدەوە راگیرابوو، لە ئەنجامیی ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانەی بەسەر وڵاتەکەدا هات.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەکە پاش رێککەوتنی سەرەتایی هێزەکانی سووریای دیموکرات دێت لەگەڵ حکومەتی سووریا.
سەرچاوەیەک لە کێڵگە نەوتییەکانی رمێلان لە حەسەکە راگەیاندووە:" دەیان تانکەر دەستیان کردووە بە گواستنەوەی نەوت بۆ پاڵاوگەکانی حومس و بانیاس لە ناوخۆی سووریا و بڕیارە رۆژانە زیاتر لە پێنج هەزار بەرمیل رەوانە بکرێت".
پێشتریش ئەحمەد سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی نەوتی سووریا رایگەیاندبوو، گرێبەستی سەرەتایی ئەنجامدراوە بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە، کە بڕەکەی 500 هەزار مەتر سێجایە لە رۆژێکدا.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر نەوتی خاوی کێڵگە نەوتییەکانی رەوانەی حکومەتی سووریا کردووە، بەڵام لەماوەی کۆتایهێنان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە پرۆسەی هەناردەکردنەکە راگیرابوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP