ئەمڕۆ 37ـساڵ بەسەر قۆناغى یەکى شاڵاوى ئەنفالدا تێپەڕدەبێت

کوردستان
11:59 - 2025-02-23

ئەمڕۆ 37ـساڵ بەسەر قۆناغى یەکەمى شاڵاوى ئەنفال لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچووەوە دژ بە دانیشتوانی گوندەکانی دۆڵی جافایەتی تێپەڕدەبێت, بەرەبەیانی 23-2-1988 شاڵاوى ئەنفالی یەك دەستیپێكردو, تاكو 19-3-1988 بەردەوام بوو، شاڵاوەكە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی عەدنان خەیروڵا وەزیری بەرگری و  عەلی حەسەن مەجید بەرپرسی نوسینگەی باكوری حزبی بەعس و نزار خەزرەجی سەرۆكی ئەركانی سوپای عیراق بەڕێوەچوو.

لە شاڵاوەکەدا زیاتر لە 100 هەزار چەکدار بەشداربوون بۆ قڕکردنى میللەتى کورد, لە نۆ قۆڵەوە هێرشكرایە سەر گوندەكانی دۆڵی جافایەتی تا مەرگە بەدرێژایی 70 كیلۆمەتر(دوكان و بنگرد و چوارتا و قەڵاچوالان و ماوەت، كارێزەو سەرچنار و سورداش, لە پرۆسەی ئەنفالی یەکدا بە گشتی 7 جار دەڤەرەكە كیمیاباران كرا.

نزیكەی 150 گوند لەم قۆناغەدا بەر شاڵاوەكە كەوتن و ، هەموو خانوو و مزگەوت و قوتابخانەو نەخۆشخانەكانی رۆخێنران و بەشێك لە خەڵكەكەشی ئەنفالكران و دەیان كەس دوای بەجێهێشتنی ماڵەكانیان لە رێگا لە ناو بەفر رەقبونەوەو زیاتر لە 160 هاووڵاتی سڤیلیش لەو شەڕو گەمارۆیەدا شەهیدکران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە