پرسەنامەى مەکتەبى سیاسى:
بەرێزان كەسوكار و خانەوادەی تێكۆشەرو پێشمەرگەی دێرین مام حەمید
بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین حەمید محەمەد كاكەمەد ناسراو بە مام حەمید ،بە خەمێكی قوڵەوە ماتەمی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و گشت هاوسەنگەرانی دەكەین
مام حەمید لە شۆڕشی ئەیلول و لە رێکخستنەکانی یەكێتی وشۆرشی نوێی گەلەكەماندا تاوەکو دوای راپەرینیش لە چەندین وێستگەی خەبات و تێكۆشاندا ئەركی جیاوازی لە ئەستۆ گرتوە و نمونەی كادر وپێشمەرگە و لێپرسراوێکی ماندونەناس و دڵسۆز بوو ، هاوڕێی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو
لەسەردەمی خەباتی نهێنیدا زیندانی كراوەو پاش ئازادكردنیشی كۆڵی نەداوەو یەكێك بووە لە تێکۆشەرانی كۆمیتەی ئاگر لە كەركوك تا ئەو رۆژەی رووی كردە شاخ لە تێکۆشان وچانی نەدا.
پرسەنامەى عیماد ئەحمەد:
لە یەزدانی مەزن داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی بەگشت لایەك ببەخشێت
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەڕێزان کەسوکارو بنەماڵەی مام حەمید
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی هاوڕێ و هەڤاڵ و تێکۆشەری دێرین ( حەمید محمد کاکەمەند ) ناسراو بە مام حەمیدم پێگەیشت .
مام حەمید پیاوێکی بەهەڵوێست و نیشتیمان پەروەر بوو ...هەر لە سەرەتایی لاوێتییەوە پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە و بووەتە پێشمەرگەیەکی ئازا و خزمەتکاری گەلەکەی، ماوەیەکی زۆریش لەگەڵ ئێمە لەبواری ڕێکخستن کاری کردووە و هەروەک سەردەمی پێشمەرگایەتی خزمەتێکی بێوێنەی ڕێکخستنەکانی کردووە…هەر بۆیە بە
لەدەستدانی کەسێکی وەک (مام حەمید ) زۆر دڵتەنگ و نیگەران بووین
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
عیماد ئەحمەد
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری (ی.ن.ک)
پرسەنامەى ئاسۆ مامەند:
بەڕێزان / کەسوکار و بنەماڵەی کۆچکردوو تێکۆشەری دێرین مام (حەمیدە سوور)
دڵتەنگ و خەمبار بووم بە کۆچی دوایی پێشمەرگەی رۆژە سەختەکان و تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی مام (حەمیدە سوور).
کۆچکردوو مام (حەمیدە سوور) یەکێک بوو لە تێکۆشەرانی رێگەی کوردایەتیی، و هاوڕێ و هەڤاڵی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال بوو، رۆڵی باڵای هەبوو لە رێکخستن، و سەرخستنی رێکختستنە نهێنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان، و هاوڕێ و هاوسەنگەری نزیکی خاڵە شیهاب بوو، یەکێک بوو لە فەرماندە هەرە دیار و قارەمانەکان، لە پێدەشتەکانی سنووری کەرکوک و دەوروبەری زەبری کوشندەی لە بەعس دەدا، و سڵی لێناکردنەوە.
بۆ ئەم کۆستە خەمناکە، پرسە و هاوخەمی خۆم ئاراستەی هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەم، لە خوای گەورە داواکارم بەهەشتی بەرین جێگەی بێ، و سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەکمان بدات.
انا لله وانا اليه راجعون
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP