هەسەدە: بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە ١٢ شەڕڤان و هاوڵاتی شەهیدبوونە

کوردستان
11:27 - 2025-02-27

هەسەدە.. شەهیدبونی شەڕڤان
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)رایدەگەیەنێت :بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر بارەگای هێزەکانیان و هاوڵاتیانی مەدەنی، 12 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی چوارشەممە، فڕۆکە و درۆنی تورکیا چەند ناوچەیەکیان لە گوندەوارى روەیشد لەناوچەی شەدادی لە باشووری حەسەکە بۆردوومانکردووە.
فڕۆکە و درۆنەکانی تورکیاش 16جار ناوچەکەیان بۆردوومانکردووە، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیش بۆردوومانکراوە، کە شوانکارەی تیادابووە.
هەسەدە ئاشکراشیکردووە، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، چوار شەڕڤان و شەش کرێکاری مەدەنیو دوو شوانکارە گیانیان لەدەستداوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP