ئەمڕۆ پەیامەکەی ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە

کوردستان
11:28 - 2025-02-27

بڕیارە وەفدی دەم پارتی سەردانی ئیمڕاڵی بکاتەوەو دواتریش پەیامی ئۆجەلان بڵاوبکاتەوە.
ئەمڕۆ وەفدی دەم پارتی جارێکی دیکە سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی دەکاتەوەو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆدەبێتەوە.
ئەندامانی وەفدەکەی دەم پارتی پێکهاتوون لە سری سورەیا، پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، تونجەر باکرهان، جەنگیز چیچەک و فایەق ئۆزگور ئەرۆل پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان.
بڕیاریشە دوای گەڕانەوەیان لە ئیمڕاڵی وەفدەکە سەعات4:00 پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی لە تورکیا بڵاوبکەنەوە.
چاوەڕێدەکرێت، پەیامەکە بڕیاری گرنگی لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان لەخۆبگرێت.
دەمپارتییش داوای  لە هاوڵاتییانی باکووری کوردستان کردووە، لە سەعات4:00 ی دواینیوەڕۆ لە سەنتەری شارەکانیان کۆببنەوەو لە رێگای شاشەیەکی گەورەوە گوێبیستی پەیامەکە ببن و خۆشی خۆیان دەرببڕن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP