بڕیاره‌ وه‌فدی ئیمراڵی دوای جه‌ژن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا كۆبێته‌وه‌

جیهان
13:47 - 2025-03-15

 
دوای پێشكه‌شكردنی داواكه‌ی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەل (ده‌م پارتی) بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا،  بڕیاره‌ دوای كۆتایی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌فدی ئیمراڵی له‌گه‌ڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان كۆبێته‌وه‌.
 
به‌پێی میدیای توركیا:" ئەردۆغان لە میانەی گفتوگۆیه‌كی لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر، ئه‌ندامی وه‌فدی ئیمرالی لە ئێواره‌خوانی به‌ربانگی پەرلەمانتارانی په‌رله‌مانی توركیا، به‌ (ئۆنده‌ر)ی راگه‌یاندووه‌، سکرتێری تایبەتی پەیوەندیی پێوە دەکات و دوای جەژن کۆدەبنەوە"
 
به‌ رای هه‌ندێك له‌ چاودێران كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی ئیمرالی و سه‌رۆككۆماری توركیا هه‌نگاوێكی ئیجابی ده‌بێت بۆ پێشخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه‌ ئێستا له‌ نێوان حكومه‌تی توركیاو كورد له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP