یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپهرستی تورکیا (مەهەپە) هۆكاری بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتەکەی بۆ گفتوگۆ لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجهلان سهرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان(پهكهكه) بۆ ئهوه گهڕاندهوه كه مەترسیی لەسەر تورکیا بینیوە، بۆیە ئهو هەنگاوهی ناوه.
سەمیح یاڵچن له راگەیەندراوێکیدا لەبارەی پێشهاتەکانی ئەمدواییەی تورکیا و ئەو پرۆسەیهی كه ناونراوه پرۆسهی چارەسەریی پرسی كورد لە ئارادایە، بڵاوکردووتەوە و ئاماژەی بۆئەوەکردووە، پشێوییەکی نێودەوڵەتیی خەریکە باڵ بەسەر جیهاندا دەکێشێت.
یاڵچن دەڵێت: "لە هەلومەرجێکی ئەوتۆدا، پێویستیی ئەوە هاتووەتە ئاراوە، کە تورکیاش نەخشەڕێگەیەک بۆ خۆی بکێشێت، هەربۆیە دەوڵەت باخچەلی دەستی بە هەڵمەتێک بۆ رێکخستنەوەی هاوسەنگییەکانی ناوخۆ و دەستەبەرکردنی ئاسایش کردووە".
یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی (مهههپه) ئاشكرایكردووه كه:" باخچەلی ئەمەی لەرێگەی بانگەوازێک بۆ ژیاندنەوەی برایەتیی هەزار ساڵەی نێوان پێکهاتە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی تورکیادا، دهستپێكردووه"
به بڕوی یاڵچن:" له تورکیا و جیهانیش هیچ شتێک وەک رابردوو نامێنێتەوە، (باخچەلی)ش ئەو مەترسییەی، کە لە تورکیا نزیکدەبێتەوە ، پیشوەخت بینیووە و هەنگاوی دروستیی ناوه. "
باسی لهوهشكردووه كه:" بانگەوازەکە، پرۆژەیەکی سیاسیی دەسەڵات یان به ئامانجی وەبەرهێنانی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ بنیاتنانی نەریتێکی نوێی سیاسیی و دیپلۆماسیی بە پشتبەستن بە مافی برایەتیی هەزار ساڵەی گەلان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP