بیرەوەری كارەساتی هەڵەبجە بیرەوەرییەكی خەمناك و پەژارەیەكی نیشتمانی و نەتەوەییە كە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و بزوتنەوەی كوردایەتی و مرۆڤایەتی بە ویژدان دەرناچێت و هەمیشە زامێکی سارێژ نەبووە تا ئەو رۆژەی هەڵەبجە و هەموو كوردستان دەگەنە دوا قۆناغی رزگاری و ئارامی و ئاوەدانی و قەرەبووی لانی كەمی زوڵم و ستەمی رژێمی بەعس وەردەگیرێتەوە.
هەڵەبجە ئەمرۆ پێویستی زیاتر و زیاتری بە ئاوەدانی و بوژانەوە و ژینگەیەکی پاک و تەندروست بۆ ژیان هەیە، ئومێدی خەڵكەکەی ئەوەیە هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی خنجیلانەی هەرێمی کوردستان زۆرترین پرۆژەی خزمەتگوزاری تیادا ئەنجام بدرێت.
نەمری بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و قوربانیانی جینۆسایدی گەلەکەمان لەسەرتاسەری کوردستاندا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP