سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکان لەگەڵ بەرپرسی سیاسی و ئابووری لەکونسوڵخانەی ئەمریکا کۆبووەوە

کوردستان
19:23 - 2025-03-17

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکان  لەگەڵ بەرپرسی سیاسی و ئابووری لەکونسوڵخانەی ئەمریکا کۆبووەوە

سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسی سیاسی و ئابووری و بەرپرسی سیاسی لەکونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەبارەت بەو کێشە و گرفتانەی کە بەردەوام لە ناوچە کوردستانییەکان دێنە ئاراوە گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٧-٣-٢٠٢٥،  (فەهمی بورهان) لەدیوانی دەستە پێشوازی لە بەڕێز خاتوو (ئان مەسون) بەرپرسی سیاسی و ئابووری لەگەڵ بەڕێز (زوهەیب ڕەشید) بەرپرسی سیاسی لەکونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کرد و لەگەڵیان کۆبووەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بەچەند پرسیارێک لەلایەن خاتوو ئان مەسون دەستی پێکرد کە ئاراستەی سەرۆکی دەستەی کرد سەبارەت بەو کێشە و گرفتانەی کە بەردەوام لە ناوچە کوردستانییەکان دێنە ئاراوە، هەروەها لەبارەی ڕێگە چارەی ئەو گرفتانە گفتوگۆیان کرد.

بەرپرسی سیاسی و ئابووری ڕاشیگەیاند، هەوڵەکانی دەستە گرنگن و ئێمەش درک بە هەستیاری ئەم پرسە ئەکەین و بەلامانەوە جێگای بایەخن و لەم چوارچێوەیەشدا دیدارەکانمان لەگەڵتان بەردەوام ئەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی دەستە لەوەڵامی پرسیارەکان بەشێوەیەکی ڕوون بارودۆخی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، بەتایبەت کێشەی جوتیاران کە لەم دواییانەدا بۆ چارەسەکردنی گرفتەکان یاسای لە پەڕلەمانی عێراقەوە بۆ دەرکرا، بەڵام بە داخەوە سوپای عێراق جارێکە دیکە لەم ناوچانە هەڵیکوتایە سەر جوتیاران، لەکاتێکدا ئەمە ئەرکی سوپانەبوو و تێکەڵ بە کێشە مەدەنییەکان بێت.

هاوکات، پرسی سەرژمێری یەکێکی دیکە بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە کە بەشێوەیەکی باش گفتوگۆی لەبارەوە کرا. ئەوەش خرایەڕوو، تا ماددەی۱٤۰ی دەستوور جێبەجێ نەکرێت، ئەو کێشانە لەم ناوچانە هەر بەردەوام دەبن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە