بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان
12:06 - 2025-03-17

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و سبەینێش بارانە و ئەگەری کەمێک بەفریش هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەوردەبێت و پلەی گەرما بە نزیکەی یــەک تــــا ســێ پلە نزمدەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێش، کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بۆ ئێوارەکەی ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم نمەباران دەبێت و بۆ ناوچە سنورییەکانی باکوور درێژدەبێتەوە و کەمێک بەفریش دەبارێت.
کەشناسی پێشبینی ئەوەشی کردووە بۆ سبەی شەو نمەباران زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP