حکومەتی هەرێم دەیەوێت پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت

کوردستان
23:05 - 2025-03-15

دابەشكردنی موچەی مانگی دووی موچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمیش راسپێردراون تاكو پێشنیوەڕۆی سبەینێ لیستی موچەی مانگی سێ ئامادە بكەن.
سەرچاوەیەک لەحکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە چوارچێوەی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەكانی هەرێم راسپێردراون تاوەكو سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆی سبەینێ لیستی موچەی مانگی سێ ئامادەبكەن و رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی بكەن، بۆ ئەوەی بەزووترین كات رێوشوێنە یاساییەكان بۆ لیستەكە ئەنجامبدرێت و دواتر رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بە ئاڕاستەی ئەوەیە، پێش هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم دابەشبكرێت.
موچەی مانگی سێ هاوشێوەی موچەی مانگی دوو دەبێت و هیچ گۆڕانكارییەك لە دەرماڵە و بڕی موچەخۆراندا ناكرێت، لە چەند حاڵەتێكدا نەبێت ئەوانیش، گەڕانەوە لە مۆڵەتی بێ موچە و مۆڵەتی دایكایەتی و سزا، هاوكات سەرەموچەش بۆ فەرمانبەران نابەسترێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP