بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری دلێر سەید مەجید و قوباد تاڵەبانی، سەردانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
لە دیدارێکدا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و چارەسەکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP