قوباد تاڵەبانی بەدواداچوون بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە دەکات

کوردستان
23:09 - 2025-03-15

هەر لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجەی بەسەر کردەوە و بە دواداچوونی کرد بۆ چۆنییەتی بەرەو پێشچوونی کارەکانی پڕۆژەکە، کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەردی بناغەکەی دانراوە و لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو دەکرێت .

پرۆژەی سایلۆی هەڵەبجە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژەکان و بەتەواوبوونیشی دەبێتە هۆیەک بۆ کۆکردنەوەی بەروبوومی جوتیارانی ئەو ناوچانەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە و خزمەتی بەرچاوی جوتیاران و خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە دەکات . 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP