سەڵاح و لیڤاندۆڤسکی لەژێر هەڕەشەدان... گرێبەستێکی بەپەلە کە ڕکابەری یانە سەرەکییەکانی ئەوروپا دەکات!

وەرزش
12:14 - 2025-03-23

سەڵاح و لیڤاندۆڤسکی لەژێر هەڕەشەدان... گرێبەستێکی بەپەلە کە ڕکابەری یانە سەرەکییەکانی ئەوروپا دەکات!

ئاکۆ بیبانى

ماتیۆ ڕێتیگی هێرشبەری ئیتاڵی وەک جێگرەوەیەکى هێرشبەرى بۆ یانەى ئەتڵەنتا دیاریکرا کاتێک جیانلوکا سکاماکا بەر لەدەسپێکى وەرز دووچارى پێکان هات ، ئەمەش لێدانێکى کاریگەر بوو کاتێک بەر کەتیبەکەى گاسپرینى راهێنەر کەوت ، زۆر نەبوو ئەتڵەنتا نازناوى یۆروپا لیگى لەسەرحیسابی یانەى بایەرلیفەرکوزن دەستەبەرکردبوو ، جامى سوپەرى ئەوروپاى بە ریاڵ مەدرید دۆڕاند بوو ، لەکاتى ئامادەکارییەکان سکاماکایان لەدەستدا بە ناچارى هانایان برد بۆ تواناکانى یەکێک لە هێرشبەرەکانى یانەى جێنەوا برد کە ئەویش ماتیۆ ڕێتیگی هێرشبەر بوو.
 ماتیۆ ڕێتیگی زۆر بەخێرایی خۆى لەگەڵ پلانەکان و هێزى هێرشبەرى یانەکەى گونجاند و بوو بە چەکێکى کاریگەرى یانەکەو رۆژ بە رۆژ زیاتر پێگەى خۆى بەهێزترکرد، بە پارەیەکى زۆر کەم درێسى یانەى ئەتڵەنتاى پۆشى کە بەهاکەى تەنها 22 ملیۆن یۆرۆ بوو ، ئێستا ئەو هێرشبەرە لاوە ڕکابەری پێڵاوى زێڕین دەکات و ململانێى هەر یەکە لە محەمەد سەڵاحى میسرى و لیڤاندۆفیسکى پۆڵەندى دەکات .
ماتیۆ ڕێتیگی ئێستا گۆڵکارى یەکەمى خولى یانەکانى ئیتاڵیایە بە تۆمارکردنى ( 22 ) گۆڵ ، (7) گۆڵ لە نزیکترین ڕکابەرى دوورە کە مۆیس کینى هێرشبەرى یانەى ئینتەرمیلانە .
ریتیگى لە ڕکابەرى پێڵاوی زێرینیدا شان بەشانى محەمەد سەڵاح و لیڤا هەنگاو دەنێت ، فیرعەونە میسرییەکە بە 27 گۆڵ و (54 ) خاڵ لە پێشەنگدایە ، ریتیگى و لیڤاش بە (22 ) گۆڵ و (44 ) خاڵ پلەکانى دووەم و سێیەمیان گرتوە .
ئەمەش دەرفەتێکى باشە بۆ یاریزانە لاوە ئیتاڵیەکە تاکو پێگەى خۆى لە ئەوروپا بەهێزتربکات .
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ڕیتێگی تەنها 1680 دەقیقە یاریی کردووە، بە بەراورد بە سەڵاح  کە 2575 دەقیقە و لیڤاندۆڤسکی 2106 دەقیقە یارییان کردوە .
وەک گۆڵکاری خولی ئیتاڵیا، چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپی دەستیان کردووە بە چاودێریکردنی لە نزیکەوە، لە کاتێکدا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەیەکی گەورەتر لە هاوینی داهاتوودا هەیە.

بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، یانەکانی وەک یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان و ئەتلەتیکۆ مەدرید چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن، هاوکات مانچستەر یونایتد و چێڵسیش ئەگەری هەیە گرنگی بەو یاریزانە بدەن، چونکە پێویستیان بە هێرشبەرێکی یەکلاکەرەوە هەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP