ئەپیکور حکومەتی فیدڕاڵی به‌ كه‌متره‌خه‌م له‌ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ده‌زانێت

عێراق
14:46 - 2025-03-31


كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) رایگەیاند، بەهۆكاری دواكەوتن و دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە هەڵە ئەپیكور و حكومەتی هەرێم تۆمەتبار دەكرێن.

ئەپیكور لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" رۆژنامەی شەرق لئەوسەت راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا حكومەتی هەرێم بە كەرتەمخەم و هۆكار بۆ دەستپێنەكردنەوەی هەماردەی نەوت تۆمەتباردەكات".

ئاماژەی بۆئەوەشكردووە:" دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەنیا و تەنیا هۆكارەكە بەربەستێكە و ئەو بەربەستەش لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە دروستكراوە."

روونیشیكردووەتەوە:" پێشتریش لەبارەی بڕیارێكی دادگا لە ساڵی 2022 كە تێیدا یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان بە نادەستووریی لە قەڵەمدرا هەڵوێستی خۆیان راگەیاندووە و سووربوون لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەی ئێستا چۆن حكومەت و كۆمەڵەكەیان دەبنە هۆكارێك بۆ راگرتنی ئەو پڕۆسەیە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP