ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان و دەسەڵاتدارانی
دیمەشق رێککەوتون، ئاوارەکانی عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سپی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان
و یەکەم کاروانیش ئاوارەکان عەفرین دەگەڕێنەوە.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: بە چاودێریی نێودەوڵەتی سەرقاڵی
دانوستانین لەگەڵ حکومەتی نوێی دیمەشق، بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و بەڵێن دەدەین ئەمساڵ
دانیشتوانی عەفرینی داگیرکراو و سەرێ کانی و گرێ سپی بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.
بەرپرسەکەی رۆژئاوای کوردستان جەختی کردەوە؛ بەم نزیکانە
پێشهاتی گرنگ دێنەپێش و دەبنە مایەی دڵخۆشی گەلی کورد. ئاشکراشی کرد، دوای جەژن مزگێنی
گرنگتان پێ دەدەین، وەفدێکی کورد لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق کۆدەبێتەوە و داخوازییەکانی
خۆی رادەگەیەنێت.
وتیشی : گەلی کورد لە بونیاتنانی سوریای نوێ بەشدار
دەبێت، بۆ ئەوەی بوونی گەلی کورد و گەلانی سوریا مسۆگەر بکرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP