ئیسرائیل دەڵێت بەمەرجی
ئازادكردنی نیوەی ئەو بارمتانەی لەلایان ماوە ئاگربەست دەكەن، بەرپرسانی حكومەتی
ئیسرائیل ئاماژەیان رایانگەیاند، بەرامبەر ئازادكردنی نیوەی ئەو بارمتانەی لای
بزوتنەوەی حەماسن، ئیسرائیل پێشنیاری ئاگربەستیان لە كەرتی غەززە کردووە.
میدیاكانی ئیسرائیلیش
ئەوەیان خستوەتەڕوو، پێشنیازەكەی دەسەڵاتدارانی حكومەت دەرگای رێککەوتنێکی
هەمیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس دەكاتەوە.
میدیاكانی ئەو وڵاتە
ئاشكراشیان كردووە، ناکۆکی گەورە لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسدا لەسەر پێشنیازی
ئاگربەست هەیە، بۆیە بۆ راگرتنی جەنگی خوێناوی لە کەرتی غەززە، لەبەرامبەر ئەم مەرجە
ئیسرائیل پێشنیازێكی نوێی ئاگربەستی كردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ کە دووەم ڕۆژی جەژنی
رەمەزانە لە فەڵەستین، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند جارێک هێرشیان کردە سەر
کەرتی غەززە و بەهۆیەوە 22 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، شەشیان منداڵن.
بەپێی دواین ئاماری تەندروستی غەززەش، بەهۆی
هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا 50 هەزار و 357 کەس مردوون و 114 هەزار و 400 کەسیش
بریندارن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP