ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت:
کۆمسیۆنی عیراق
شەش مانگی لەبەردەمدایە تا بتوانێت لەمانگی 10ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق
بەڕێوەببات، وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت: پڕۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێکردووەتەوە.
عومران کرکوش ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
شەش مانگی لەبەردەمدایە تا لەمانگی 10ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەببات،
ئێمەش وەک پەرلەمان ئەرکێکی گەورەمان لەبەردەمدایە و پێویستە پێش ئەو وادەیە یاسای
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بهێڵینەوە یاخود بیگۆڕین یان هەموواری بکەینەوە".
وەک ئامادەکاریی کۆمسیۆن بۆ ئەو هەڵبژاردنە، دەستەی
كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق چەند رۆژێکە دەستی بەنوێكردنەوەی
تۆماری دەنگدەران کردووەتەوە و مانگێک بەردەوامدەبێت.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی
عیراقیش رایگەیاند: نوێكردنەوەكە ئەو دەنگدەرانە
دەگرێتەوە كە پێشتر تۆمارنەكراون، كە كەوتوونەتە دوای پڕۆسەی تۆماركردنی گشتی، هەروەها
ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە لەپڕۆسەی هاوسەرگیریدا جیابوونەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP