میشعان جبوری: وەقفی سوننی عیراق چووەتە ژێر فەرمان و راسپاردەكانی ئێرانەوە

عێراق
20:48 - 2025-03-31


لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، جیاوازیی كەوتووەتە نێوان مەڕجەعییەتە سوننەكانی عێراقەوە.
بەشێک لە سوننەکان پێیانوابوو ڕۆژی دووشەممە، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، هەندێكی دیكەشیان پێیانوابوو یەكشەممە، یەكەم رۆژی جەژن بووە.
بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان وایان بڵاوکردەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق فشاری لە سەرۆکی وەقفی سوننتی عێراق کردووە بۆئەوەی ڕۆژی دووشەممە بکات بە جەژن، میشعان جبوری، سەرۆكی پارتی نیشتمانییش، میشعان خەزرەجیی سەرۆكی دیوانی وەقفی سونیی بەوە تۆمەتبار دەكات، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، چووەتە ژێر فەرمان و راسپاردەكانی ئێرانەوە.
لەبەرامبەردا وتەبێژی حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە سودانی دەستی لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا وەردابێت و دەڵێت ئەو قسانەی لەبارەی دەستوەردانی حکومەت یان سودانییەوە دەکرێن، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن، هیچ بنەمایەکیان نییە.
وتیشی، سودانی باوەڕی تەواوی بە سەربەخۆیی دامەزراوە ئاینییەکان هەیە، بۆیە جێی داخە هەندێک لە سیاسییەکان هەوڵدەدەن دامەزراوە ئایینییەکان بخزێننە نێو بازنەی ململانێ سیاسییەکانەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP