دوای ئهوهی دیاریكردنی رۆژی جهژنی رهمهزانی پیرۆز رهخنهو كاردانهوهی جیاوازی لێكهوتهوهو پرسیاری ئهوهی ئایا سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق دەستوەردانی لە دیاریکردنی رۆژی جەژندا کردووە؟ باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رەتیكردهوه كه:" محەمەد شیاع سودانی، هیچ دەستوەردانێکی لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان کردبێت و نیگەرانی خۆشی نیشاندا کە ژمارەیەک لایەنی سیاسی دەیانەوێت دامەزراوە ئاینییەکان بگلێنن و بیانخەنە بازنەی ناکۆکییەکانەوە لە پێناو دەستکەوت و پۆست و پلەدا."
عەوادی بۆ ئاژانسی هەواڵی رهسمی عێراق رایگەیاندووە:"قسەکردن لەسەر ئەوەی ئایا حکومەت یان خودی سەرۆک وەزیران دەستوەردانیان لە بابەتی بینینی مانگ و دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان كردبێت، هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نییە"
روونشیكردووهتهوه كه:" حکومەت و سەرۆک وەزیران باوەڕی تەواویان بەوە هەیە کە دامەزراوە ئاینییەکان رۆڵی سەربەخۆیانەی خۆیان بگێڕن، ئەوەش وەک پێزانین و نرخاندنی مەرجەعە ئاینییەکان و شارەزایان و دامەزراوە ئاینییەکان کە رۆڵی کارا و پیشەیی خۆیان هەبێت و رێزی تایبەتیان لێبگیرێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP