ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت: ئیسرائیل لەسەر
سنورەکانی عێراق نزیک بووەتەوە، پڕۆژەیەکی هەیە بۆ جیاکردنەوەی خاکی کورد لە عێراق
و سوریا.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق
رایگەیاند: یەکێک لە وڵاتە عەرەبییەکان، ئەرکی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ئیسرائیلە بۆ
دابەشکردنی سوریا، ناکرێت عێراق بێدەنگ بێت بەرامبەر روداوەکانی سوریا، چونکە مەترسی
و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکە.
باسی لەوەشکرد، هێرشەکانی ئیسرائیل لە سنوری فەلەستین
و لوبناندا ناوەستێتەوە، بەڵکو ئامانجەکەی گەورەترە و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەیە لەلایەن
ئیسرائیلەوە.
بەوتەی خەزعەلی، ئامانجێکی دیکەی ئیسرائیل دووبارە
داڕشتنەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لەسەر بنەمای نەتەوەیی و ئاینی".
لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وتی: ئامانج لەو رووداوانەی لەو رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست رودەدات ئەوەیە ئیسرائیل بگاتە رووباری فورات و کۆنترۆڵی ناوچەکە بکات و رێڕەوی
داود دروست بکەن.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیەدا، بەدوریشی نەزانی عێراق
پەلکێشی گۆڕەپانی شەڕ بکرێت، لەوەش مەترسیدارتر، هەڕەشە و دەستوەردانی تورکیایە لە
عێراق و سەروەری و سەقامگیریی خاکەکەی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP