لە پرێمەرلیگ شتێکی سەرسوڕهێنەر روویدا ،نەتوانرا درێسەکەی جێرمی مۆنگ
وەک سپۆنسەری گرەوکردن بەکاربهێنرێت.
ئاکۆ بیبانى
جێرمى مۆنگای ئەستێرەی یانەی
لیستەر سیتی وەک یەکێک لە بەهرەمەندە گەنجەکانی تۆپی پێی ئینگلیزی دەرکەوت ، بەهۆی
خێرایی و لێهاتوویی دریبڵ و دیدگای ناوازەیەوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئامانجی سەرەکی
یانە سەرەکییەکانی ئەوروپا.
شەوى رابردوو لە یارى
نێوان لیستەر سیتى و نیوکاسڵ بۆ یەکەمجار بەشدارى پێکرا و متمانەى فان نیستلەڕۆى
راهێنەرى پێ بەخشرا ، هەر چەندە تیپەکەى لەو یارییە شکستى هێنا بەڵام جێرمى مۆنگای
مێژووى نوسییەوەو بووە دوەم بچوکترین یاریزان لە مێژووى رکابەرییەکانى پرێمەرلیگ کە
لەتەمەنى 15 ساڵى و 271 رۆژیدا بەشدارى لە یارییەکانى پرێمەرلیگ بکات ، ئەمە
لەکاتێکدا ئیتان نوانیری یاریزانى یانەى ئارسناڵ لە تەمەنی 15 ساڵ و 181 ڕۆژدا
لەگەڵ تیپەکەى ئارتێتا بەشدارى لە یارییەکاندا کرد.
ئەوەى جێگاى سەرنج بوو شەوى رابردوو لە یاری
نێوان لیستەر و نیوکاسڵ جێرمى مۆنگای بەدرێسێکى سادەى تەواو شینەوە دەرکەوت بە بێ
ئەوەى لۆگۆى کۆمپانیاى سپۆنسەرى یانەکەى لەسەربێت ، بەو پێیەى بی سی گەیم کە
تایبەتە بە گرەوکردن سپۆسنەرى یانەکەیە و
لۆگۆى کۆمپانیەکە لەسەر درێسى یاریزانانە و منداڵانى خوار تەمەن 18 ساڵان رێگایان
پێ نادرێت هەڵگرى ئەو جۆرە ریکلامانە بن و پێویستە بەدوور بن لە کۆمپانیاکانى
گرەوکردن ، بەو پێیەش دەبێت بەدەر لە ژووى جل گۆڕینى یانەکە ، لیستەر ژورێکى دیکە
ئامادە بکات بۆ جێرمى مۆنگای لاو.
لە ئێستادا بەشێکى زۆر لە
یانە گەورەکانى ئەوروپا لەدەرگاى یانەى لیستەر سیتى دەدەن لە پێناو بەدەستهێنانى
واژۆى ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە کە بە یەکیک لە ئەستێرە درەوەشاوەکانى داهاتووى تۆپى
پێ دەزانرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP