قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ یۆنان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی دێلفی دا، چاویكه‌وت به رۆمەن رادێف، سەرۆک کۆماری بولگاریاو به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و بوڵگاریایان تاوتوێكرد.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هه‌رێم، رایگه‌یاند:" خۆشحاڵ بووم لە پەراوێزی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفیدا چاوم کەوت بە بەڕێز رۆمەن رادێف، سەرۆک کۆماری بولگاریا"
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه كه :"هەردوولا بە گرنگمان زانی کاربکەین بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بولگاریا لە بوارە جیاوازەکاندا."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP