نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئه‌مریكاو وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ دانوستان سه‌باره‌ت به پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران گه‌یشتنه (مه‌سقه‌ت) پایته‌ختی شانشینی عوممان، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
به گوێره‌ی ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی:" (عەباس عراقچی)، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتووەتە (مەسقەت)ی پایتەتی عوممان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ (ستیڤ ویتکۆف)نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پلاتفۆرمی(ئێکس) رایگه‌یاندووه:"لەگەڵ چەند هاوڕێییەکی شارەزایان، یاوەری وەزیری دەرەوەیان کردووه بۆ مەسقەت"
جه‌ختشیكردووه‌ته‌وه كه :"سوورن له‌سه‌ر بەکارهێنانی تەواوی تواناکانیان بۆ پارێزگاریی لە توانا و بەرژەوەندییەکانی وڵاته‌كه‌یان"
هاوكات سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه:" ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، گەیشتووەتە مەسقەت بۆ ئەوەی لەگەڵ عراقچی و وه‌فدەکەی لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران کۆببێتەوە."
هه‌ر به‌پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئێران و ئەمەریکا لەنێوان عراقچی و ویتکۆف ڕاستەخۆ دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP