قوباد تاڵەبانی: بەرێزان سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کاركێڕی و راهێنەران و یاریزانانی یانەى وەرزشی قەڵادزێ، بەبۆنەى سەرکەوتنتان بۆ بۆ خولی نایابی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لەخۆتان و هاندەرانتان دەکەم.
دەقى پیرۆزبایەکە
بەرێزان سەرۆک و راهێنەر و یاریزانانی یانەى وەرزشی شێروانە
بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی وەرزشی شێروانە و بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان (٢٠٢٤-٢٠٢٥) پیرۆزباییتان لێ ئەکەم.
بەدەستهێنانی ئەو نازناوە بۆ یەکەم جار لەمێژووی یانەکەدا، دەرەنجامی ڕاهێنان و خۆ ئامادەکردنی باش و پەرۆشیتانە کەبەرۆحیەتێکی بەرزی وەرزشییەوە هەوڵ دەدەن بۆ پێشکەشکردنی باشترینی خۆتان.
پیرۆزبایی ئاڕاستەی یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران و كارگێری یانەكە و هاندەرە دڵسۆزەكان دەكەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترو بەردەوامیتان بۆ ئەخوازم.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
دەقى پیرۆزبایەکە
بەرێزان سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کاركێڕی و راهێنەران و یاریزانانی یانەى وەرزشی قەڵادزێ
بەبۆنەى سەرکەوتنتان بۆ بۆ خولی نایابی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لەخۆتان و هاندەرانتان دەکەم.
گەیشتنی یانەى وەرزشی قەڵادزێ بەم ئاستە و بەدەستهێنانی نازناوی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ یەکەم جار لەمێژووی یانەکەدا، ئاماژەیەکە بۆ پەرۆشیتان لە بەدەستهێنانی شانازی بەیانەکە و بەهەموو کوردستان لەکایەی وەرزشیدا.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP