مێژوو پێمان دەڵێت ریاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە

وەرزش
14:49 - 2025-04-15

یانەى ریاڵ مەدریدی ئیسپانى پادشاى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و یەکێک لە زلهێزترین یانەکان سەربارى قورسى دۆخەکان ، هیچ کات بێهیوا نابێت ، بەبێ گوێ پێدانى بە ئەنجامى یارییەکان و شکستەکان لە بێرنابیۆ بەهێز و بە هەیبەت دەردەکەوێت ، ناوى ریاڵ مەدرید بەسە بۆ ئەوەى بگەڕێتەوە ، لەم راپۆرتەدا باس لە گرنگترین ئەو گەڕانەوەو ریمۆنتادایانە دەکەین کە یانەکەى پێدەناسرێتەوە .

1975/76 جامی ئەوروپا قۆناغی 16 (بەرامبەر دێربی کاونتی)

قۆناغى شانزەى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەرامبەر بە یانەى دێربی ئەکاونتى ئینگلیزى لە ساڵى 1975-1976 یەکێکە لە گەڕانەوە مێژووییەکان ، کاتێک لە یارى چوندا مەدرید بە 4-1 شکستى هێنابوو ، لە یارى گەڕانەوەدا لە بێرنابیۆ دۆزەخى داگیرساندو بە ئەنجامى 5 – 1 بردنەوەى تۆمارکرد .

1979/80 قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەوروپا (بەرامبەر سێڵتیک گلاسکۆ)

ساڵى 1979 – 1980 ، لە خولى یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە سیلتیک گلاسکۆ بە ئەنجامى دوو گۆڵى بێ وەڵام شکستى هێنا ، لە یارى گەڕانەوەدا لە مەدرید کە زیاتر لە 110 هەزار هاندەر پاڵپشتیان دەکرد 3 – 0 بردنەوەى بەدەستهێناو ریمۆنتادای کرد .

یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠١٣/٢٠١٤ (بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید)

یارى کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپایە و ساڵى 2013-2014 یە ، دەقیقەى 93 یە ، ریاڵ مەدرید بەگۆلێک لە دواوە بوو ، لەو کاتەدا رامۆس دەرکەوت و گۆڵى یەکسانبوونى کرد و دواتریش سێ گۆڵى دیکەیان تۆمارکرد و نازناوەکەشیان بردەوە .

2021/22 قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ (بەرامبەر پاریس سانجێرمان)

2021-2022 لە یارى بەرامبەر پاریس سانجێرمان ، ریاڵ مەدرید لە یارى یەکەم بە گۆلێکى بێ وەڵام دۆڕابوو ، کاتێک گەڕایەوە یاریگا سامناکەکەى سانتیاگۆ بە دوو گۆڵى بێ وەڵام چۆکى بە یانە پاریسیەکە دانا .



2021/22 قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ (بەرامبەر چێڵسی)

2021/22 قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ (بەرامبەر چێڵسی) لە یارى یەکەمدا 3-1 بردنەوەى بەدەستهێناو لە یارى گەڕانەوە 3-2 کەوتە داوى شکستەوە بەڵام گەیشتە قۆناغى داهاتووى پاڵەوانێتیەکە .

2021/22 قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ (بەرامبەر مانچستەر سیتی)

2021/22 قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ (بەرامبەر مانچستەر سیتی) لە یارى چوندا و لە یارییەکى ئاگریندا ، سیتیزن 4-3 لە مەدریدى بردەوە ، کاتێک گەڕایەوە سانتیاگۆ ، ریاڵ مەدرید هاوشێوە رۆژى حەشر دەرکەوت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک بردنەوەى بەدەستهێنا.

2023/24 قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ (بەرامبەر بایرن میونشن)

2023/24 قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ (بەرامبەر بایرن میونشن)، لە یارى چووندا هەردوو تیپ بە گۆڵ یەکسانبوون ، لەیارى گەڕانەوەدا شاهانە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنى نوسییەوەو یانە بافارییەکەى دوورخستەوە .

قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ 2015/16 (بەرامبەر ڤۆڵفسبورگ)
ریاڵ مەدرید لە ئەڵمانیا میوانى فۆلفسبۆرگە و بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر دۆڕاوە ، یارى گەڕانەوەیە ، لە ئیسپانیا داوای شۆرش و راپەرین دەکرێت و مەدریدییەکان شەوێکى ئەفسوناویان بەسەرکردایەتى کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەخشاند و بە ئەنجامى  3 – 0 بردنەوەیەکى لەبیرنەکراوەیان نوسییەوە .

1984/85 قۆناغی 16ی جامی ئەوروپا (بەرامبەر ئەندەرلیخت)
لە بەلجییکا ، ریاڵ مەدرید گۆشەگیرکراو بە سێ گۆڵى بێ وەڵام شکستى هێنا ، کەس ئومێدى گەڕانەوەى نەمابوو ، ریاڵ مەدرید بە 6 – 1 ریمۆنتاداى کردو هەموانى شۆکرد .


1985/86 قۆناغی 16ی جامی ئەوروپا (بەرامبەر بروسیا مۆنشنگلادباخ)
یانە ئەڵمانیەکان گرێ کوێرەى ریاڵ مەدرید بوون ، ساڵى 1985-1986 ، لە یارى چوون یانە مەدریدیەکە بە قورسى دۆڕاو بە 5- 1 کەوتە داوى شکستى مۆنشنگلادباخەوە ، بەلام لە یارى گەڕانەوەدا ریاڵ مەدرید 4 – 0 لە ڕکابەرەکەى بردەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە