تۆڕی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق لە هەوڵدایە نرخی خەمڵێندراوی نەوت لە یاسای بودجەدا کەمبکاتەوە.
تۆڕی هەواڵی بلومبێرگی ئابوریی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا لە زاری لێپرسراوانی عێراقەوە بڵاویکردۆتەوە، حکومەت لە هەوڵدایە دووبارە نرخی نەوت لە یاسای بودجە دابڕێژێتەوە، بە ئامانجی ئەوەی توانای راستەقینەی حکومەت بۆ پاکتاوکردنی خەرجی کردارەکی و لە هەمووشیان گرنگتر مووچە لەسەر بنەمای نرخی نوێی نەوت بزانێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەزینی نرخی نەوت فشارێکی زۆری لەسەر ئەو وڵاتانەی داهاتیان لەسەر نەوتە دروستکردووە بە تایبەت عێراق، بەهۆی ئەوەی پشتبەستنی تەواوی بە داهاتی نەوتە.
ئاشکراشیکردووە: کەمکردنەوەی نرخی نەوت لە یاسای بودجە هاوکار دەبێت بۆ بەرچاو روونی حکومەت لەبەرامبەر توانای بۆ بەڕێوەبردنی خەرجییەکان و کەمکردنەوەیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP