نیویۆرک تایمز: ئەمریکا دەستیکردووە بە کشاندنەوەی سەدان سەربازی خۆی لە سوریا

جیهان
14:19 - 2025-04-18

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز پشتبەستوو بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، ئەمریکا دەستیکردووە بە کشاندنەوەی سەدان سەربازی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا پێشنیازیانکردووە تەنیا 500 سەربازی ئەمریکی لە سووریا بمێننەوە .
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامە ئەمریکییەکە، لەئێستادا ئەمریکا سێ بنکەی سەربازیی بچووکی خۆی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا داخستووە و بەمەش ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا بۆ هەزار و 400 سەرباز کەمبووەتەوە .
سەرچاوەکان بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان راگەیاندووە، ئەمریکا دوای دوو مانگی دیکە هەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخەکە دەکات، بۆ ئەوەی بڕیار لەوە بدەن کە ئایا هێزەکانیان لە سووریا زیاتر کەمبکەنەوە یاخودنا.
بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە رێککەوتی 17ـی نیسانەوە دەستیپێکردووە و لەسەر بنەمای راسپاردەکانی فەرماندە مەیدانییەکان بووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP