فالفێردی
بۆمبە تەوقیتکراوەکەى ریاڵ مەدریدە لە هەر ساتێکدا !
ئاکۆ
بیبانى
فيدى
فالفێردى خاوەن تواناو وزەیەکى زۆرە ، توانایەکى جەستەیی بەهێزى هەیە ، لێدانەکانى
هاوشێوەى موشەکە زەمین بەزەمینەکانە! خاوەن رۆحیەتێکى فیداکارى و جەنگاوەرییە ، دڵسۆز
و لە خۆبوردەیە ، جێگاى متمانەى یانەو هاورێکانى و ئەنچیلۆتى راهێنەرە ، لە پێناو
ناو ناوبانگى ریاڵ مەدرید ئامادەی ریسک کردنە ! ماندوێتى نازانێت .
ئەو ئەستێرەیەى تۆپى پێ لە دایک بووى ساڵى 1998
ى وڵاتى ئۆراگواییە ، هەر لە منداڵییەوە خەونى گەیشتن بووە بە ریزەکانى یانەى ریاڵ
مەدرید، دیواری ژورەکەى بە وێنەکانى ریاڵ
مەدرید رازێنرابوەوە .
یەکەمجار زۆر بە گوڕو تینەوە هاتە ریاڵ مەدرید
بۆ ئەوەى خەونەکەى بەدى بێت ، لەیەکەم تاقیکردنەوەیدا زیاتر لە دوو سەعاتى زیادە
لە دوای تاقیکردنەوەکان لە بێرنابیۆ مایەوە تاکو سەرنجى زەینەدین زێدان راهێنەرى
ئەوکاتى مەدریدیەکان بۆ لاى خۆى رابکێشێت .
فیدى
بە لێدانە بەهێزەکانى دەناسرێتەوە ، ژمارەى گۆڵەکانى کەمن بەڵام گۆڵى جوان و
ناوازەن ، بەرامبەر بە یانەى ئەتلەتیک بلباو یەکێک لە جوانترین و بەبەهاترین
گۆڵەکانى پێشکەش بە قەڵاى سپى کرد لە دوورییەکى زۆرەوە ، ئەو گۆڵە هیواى ڕکابەرى
بە یانەکە بەخشى بۆ شەڕکردن لەسەر نازناوى لالیگا .
لە
میدیاى وەرزشى بە ئەل پاخارۆ ( باڵندە ) ناسراوە ئەویش بەهۆى خێراییی و جوڵەکانى لە
یاریگادا .
تۆنى
کرۆس هاوڕێى پێشووى لەمەدرید دەلێت : فالفێردى خاوەن توانایەکى سروشتیە لەکەم
یاریزان بینیومە بەلایەنى کەمەوە تاکو 10 ساڵ یەکێک دەبێت لە ئەستێرەکانى
دیارەکانى تۆپى پێ .
دیگۆ
سیمیۆنى : دوای یەکێک لە دێربیەکان ووتى فالفێردى چەشنى بۆمێکە هەمیشە ئامادەیە بۆ
تەقینەوەو گۆڕینى ئاراستەکان .
لویس
سوارێز : فیدى هەر لەمنداڵییەوە ئاشقی ریاڵ مەدرید بوو ژوورەکەى پڕ بوون لە وێنەى
سانتیاگۆ بێرنابیۆ .
کارلۆ
ئەنچیلۆتى : فالفێردى تایبەت مەندییەکى هەیە کە لەکەم یاریزان هەیە ، هەم لە ڕووى
بەرگری چالاکە هەم لە ڕووى هێرشبەرى ، ئەو ووزەیەکى بێسنورى هەیە .
دیگۆ
فۆرلانى هاونیشتیمانى : فالفێردى گەورەترین بەهرەى تۆپى پێى ئۆراگواییە ئەو لەمن و
سوارێزیش باشترە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP