وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “لیستی مووچەی مانگی نیسان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا”.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ22ه نیسانی 2025 لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
وەزارەتەکە دەڵێت، رۆژی یەکشەممە 20ی نیسانی 2025 راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار و راپۆرتی کۆتایی ساڵی 2024 لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP