وڵاتی ئوردن بڕیاریدا هەموو چالاکییهكی ئیخوان موسلیمین هەڵوەشێنێتەوە و كارە رێكخراوهیی و حزبییهكانی قەدەغە بکات و دەستیش بەسەر سەروەت و سامانە جوڵاو و نەجولاوەکانیدا بگرێت.
مازن فەرایە وهزیری ناوخۆی ئوردن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گروپهكانی (ئیخوان موسلمین) به ههوڵدان بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی نیشتمانیی تۆمهتباركردو ڕایگەیاند، ئیخوان موسلیمین بە فەرمانی دادوەریی كارو چالاكییهكانیان هەڵوەشاوەتەوەو سەلمێنراوە لە تاریکیدا کاردەکەن.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد كه:" بهگوێری بەدواداچونەکان ئەندامانی گروپەكانی (ئیخوان موسلمین) بهشدارییان كردووه لهو چالاکییانەی کە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانیی دەکەن و ژیانی هاوڵاتییان دەخەنە مەترسییەوە، بۆیە بەردەوامی چالاکییەکانی ئەو گروپە مەترسییه لەسەر ژیانی هاووڵاتییان"
وەزیری ناوخۆی ئوردن باسی لهوهشكرد: "بە پشتبەستن بەو ئەنجامانەی دهستیانكهوتووه بڕیاردراوه هەمو چالاکییەکانی ئیخوان موسلیمین هەڵوەشێننەوە و ئەو حزبە قەدەغە بکرێت و دەست بەسەر سەروەت و سامانە جوڵاو و نەجوڵاوەکانیدا بگیرێت و سەرجەم نوسینگەکانی لە سەرتاسەری شانشینی دابخرێت."
هۆشداریشیدا له:" پەیوەندیکردن یان مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گروپە بە هەمو شێوەیەک، هەرکەسێکش سەلمێندرا کە پەیوەندی بەو گروپەوە هەیە، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیردێتەبەر"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP