ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە 50 هەزار کەسی تێپەڕاند

جیهان
21:53 - 2025-04-24

وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاشکرایدەکات: لە ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا زیاتر لە  ٥١ ھەزار کەس لە کەرتەکە  لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: بەهۆی هێرشەکانی 24 سەعاتی رابردوودی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە،  ٥٠ کەس کوژران و 152 کەسیش برینداربوون.

دەشڵێت: ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ڕابردووە تا ئێستا بەهۆی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ھەزار و ٩٧٨ کەس کوژراون و زیاتر لە پێنج ھەزار و ٢٠٧ کەسش بریندابوون.

ھەروەھا ئاشکراشیکردوە: لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، ٥١ ھەزار و ٣٥٥ کەس لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون، ١١٧ ھەزار و ٢٤٨ کەسیش بریندابوون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP