لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی دکتۆرە جوان ئیحسان
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بە سەرپەرشتی
دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کۆبوونەوەی
کۆمیتەی کوردی لە چوارچێوەی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەر ناسیۆناڵ دەستی بە کارەکانی
کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا کە سالار سەرحەد خەلیفە
ئامادەیبوو، تیایدا نوێنەرانی حزبەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی و پارتی یەکسانی و
دیموکراسی گەل و پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی
کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی ئێران و هێزەکانی سوریای
دیموکرات، لەسەر بانگهێشتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەشداربوون.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پێکهاتەو پەیڕەوی کارکردنی
کۆمیتەی کوردی و نەخشەی داهاتووی کاری هاوبەش و پێکەوەیی گفتوگۆی ووردی لە بارەوە
کرا بۆ ئەوەی کورد بە یەکڕیزی و یەکگرتووی ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییەکان ببێتەوە بۆ
گەیشتن بە ئامانج و مافە ڕەواکانی.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرانی پارتە بەشداربووەکان سوپاسی ئەم
هەوڵەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانییان کرد بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم پارتە سیاسییەکان
لە هەر چوارپارچەی کوردستان .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP