كۆمسیۆن: ئەمڕۆ كۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانییەکان

عێراق
11:25 - 2025-05-04


حەسەن هادی ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژادنەکانی عیراق رایگەیاند: ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی حزب‌ و هاوپەیمانییەکان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق دادەخرێت ‌و ئەگەر تاکۆتایی دەوامی ڕەسمى ئەمڕۆ تۆمارنەکرێن، مافی بەشداریکردنیان لەهەڵبژاردنی 11ی تشرینی دوەمدا نابێت.
ده‌شڵێت: تا ئێستا 330 حزب داواکارییان پێشکەشکرد,وە، بەڵام 67 یان مامەڵە یاساییەکانیان تەواونەکراوە، 67 هاوپەیمانی ناوی خۆیان تۆمارکردوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق دیاریكرد, كۆمسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانی عیراقیش ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراودا ڕاگەیاندو بەردەوامە لەئامادەكارییەكانی, ڕاشیگەیاندووە: بۆ ئەم هەڵبژاردنە 17 ملیۆن‌ و 999 هەزارو 283 كارتی بایۆمەتری دابەشكراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP